بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان وتی: لە وەڵامی نامەکەی ترەمپدا هاتووە کە ئێران هیچ کات خۆی لە دانوستان لا نەداوە و ئەمەش تەنیا بێ بەڵێنی لایەنی بەرامبەر بووە کە کێشەی خستووەتە سەر ئەم ڕێگایە و دەبێت قەرەبوو بکرێتەوە و متمانە سەر لە نوێ بونیات بنرێتەوە، هەڵسووکەوتی ئەمریکییەکانە کە بەردەوامی ڕێگای دانوستان دیاری دەکات.
ناوبراو وتی: دانوستانی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا ڕەتکراوەتەوە و ڕاگەێندراوە کە دەرگای دانوستانی ناڕاستەوخۆ کراوەیە./.