بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان و 12 ی خاکەلێوە ساڵڕۆژی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە ڕێپێوانی ڕۆژی جیهانیی قودس وتیان: پەیامی زۆر گرنگ لەم ڕێپێوانە ڕەوانەی جیهان کرا و کەسانێک کە دەبوو ئەو پەیامە وەربگرن، گەورەیی گەلی ئێرانیان بینی.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە فەڵەستین وتیان: وڵاتانی ڕۆژئاوا گەنجانی تێکۆشەری ناوچەکە بە گرووپەکانی پرۆکسی تۆمەتبار دەکەن، من دەمەوێت بڵێم لەم ناوچەیە تەنیا هێزێکی پرۆکسی هەیە و ئەویش ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستییە، ئەم ڕژێمە کۆمەڵکوژی دەکات و ئەگەر دەستی بگات دەستدرێژی دەکاتە سەر وڵاتانی دیکە، وەک ئەوەی کە لە سوریا بینراوە و ئەمەش بە نوێنەرایەتی لە زلهێزە خۆسەپێنەکان ئەنجام دەدات.
بەڕێزیان وتیان: ئەم باندە خراپەکارە دەبێت لە فەڵەستین ڕیشەکێش بکرێت و واش دەبێت و هەمووان دەبێت هەوڵ بدەن تا ئەم ڕژێمە ناپاکە لە ناوچەکە بسڕنەوە.
حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی سەبارەت بە ئەمریکاش وتیان: هەڵوێستەکانی ئێمە هەمان هەڵوێستەکانی پێشووە، ئەوان هەڕەشە دەکەن کە خراپەکاری دەکەن، ئەگەر خراپەیەک بکرێت بە دڵنیاییەوە لێدانی بەرامبەر بەهێز دەبێت./.