بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ڕۆژی دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی تۆمەتبارە بەوەی کە خەڵکی مەدەنیی بە ئەنقەست کردووەتە ئامانج و تاوانێکی زۆری دژە مرۆیی ئەنجام داوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە هەرچەشنە سەردانێکی نتانیاهۆ بۆ وڵاتانی ئەندام لە دیوانی تاوانی نێودەوڵەتی بە بێ دەستبەسەرکردنی ناوبراو، ڕژێمی زایۆنیستی بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر هان دەدات.
لێبوردنی نێودەوڵەتی جەختیکردووەتەوە کە بانگهێشتکردنی نتانیاهۆ بۆ هەنگاریا، سووکایەتییە بە یاسای نێودەوڵەتی و دەبێت ئەو وڵاتە دەستبەسەر و ڕادەستی بکات.
نووسینگەی نتانیاهۆ ڕایگەیاندووە کە ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە بە سەردانێکی فەرمی دەگاتە هەنگاریا./.