بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سویسرا پارێزەری بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە ئێران و بەم بۆنەیەوە لە پاش هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، باڵیۆزەکەی بانگهێشتی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران کرا و ناڕەزایەتی توندی پێڕاگەێندرا.
عیسا کاملی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە و بەڕێوەبەری گشتی کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران هۆشداریی فەرمی تارانی سەبارەت بە هەر هەڵە و خراپەکارییەکی ئەمریکا بە باڵیۆزی سویسرا بەوەکالەت ڕاگەیاند و جەختی لە سەر کاردانەوەی توند و دەستبەجێی هەر هەڕەشەیەک کردەوە.
باڵیۆزی سویسرا بەوەکالەت ڕایگەیاند کە نامەکەی ئێران دەستبەجێ ڕادەستی بەرسانی ئەمریکا دەکات./.