بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کاتی یارییەکی تۆپی پێ لە پێرۆ، شتێکی سەیر و سەرسوڕهێنەر ڕوویدا. لویس ئالێگرێ وەک ناوبژیوانی یارییەکە دوای ئەوەی ئەندامێکی ستافی تیپی دۆڕاو هێرشی کردە سەری، بە تەکنیکی کاراتێ وەڵامی دایەوە و ئەوی فڕێدا سەر زەوی.
دوای ئەم ڕووداوه بارودۆخی یاریگاکه زۆر خراپ بوو. یاریزانەکان هێرشیان کردە سەر ناوبژیوان و لە کۆتاییدا هێزەکانی پۆلیس چوونە ناو یاریگاکە بۆ ڕێگریکردن لە کێشەی زیاتر. ئەو کەسەی کە لە لایەن ناوبژیوان لێیدرا دوای چەند ساتێک سەرلێشێواوی بە یارمەتی یەکێک لە یاریزانانی تیپەکەی یاریگای جێهێشت.
لە کۆتاییدا یارییەکە بە هۆی کێشەوە ئەنجام نەدرا. هێشتا ڕوون نییە کە ئایا ئەو کەسە بریندارە گەێندرایە نەخۆشخانە و ئایا ناوبژیوان و هێرشبەرەکە ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە یان نا. ئەم ڕووداوە سەیرە بۆ جارێکی دیکه توندوتیژییەکانی یاریگاکانی پێرۆی دەرخست و کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە دوای خۆیدا هێنا./.