بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆبێرت لیڤاندۆفسکی لە تەمەنی 36 ساڵیدا هێشتا توانای گۆڵکردنی خۆی پاراستووە و ئەمەش دوای دوو گۆڵەکەی لە بردنەوەی بەرامبەر گیرونا ستایشی لێکرا. ئەم سەرکەوتنە یارمەتی بەرشەلۆنەیدا بۆ پاراستنی پێشەنگی خۆی و هەروەها ژمارەی گۆڵەکانی لیڤاندۆفسکی لە لالیگا گەیشتە 25 گۆڵ و لە سەرجەم پاڵەوانێتییە فەرمییەکانیش بۆ بەرشەلۆنە گەیشتە 38 گۆڵ.
لیڤاندۆفسکی دوای کۆتاییهاتنی ئەم یاریە بە میدیا وەرزشییەکانی ڕایگەیاند: زۆر کەس باسی تەمەنی من دەکەن، بەڵام من هەست بە خۆشی دەکەم و سەیری ئامارەکان دەکەین هیچ جیاوازییەک لە نێوان بارودۆخی ئێستام و چەند ساڵێک لەمەوبەردا نییە. دەزانم وەک هەمیشە بە سەختی هەوڵ دەدەم و دەمەوێت لە چەند ساڵی داهاتوودا لە بەرزترین ئاستدا یاری بکەم.
ناوبراو سەبارەت بە خەڵاتی پێڵاوی زێڕین ڕایگەیاند: گرنگترین شت ئەوەیە کە بە باشی لە گەڵ تیپەکەدا یاری بکەیت. بۆ من وەک هێرشبەر، متمانە بەخۆبوون لە هەموو شتێک گرنگترە. بەڵام گرنگترین شت ئەوەیە کە چۆن یارمەتی تیپەکە بدەم. دەزانم ئەگەر دوو گۆڵ تۆمار بکەم یارمەتی تیپەکەم داوە، چونکە بردنەوە گرنگە.
لیڤاندۆڤسکی سەبارەت بە ئامانجی خۆی ڕایگەیاند: تۆمارکردنی 100 گۆڵ بۆ بەرشەلۆنە یەکێکە لە ئامانجەکانم، ئەوە ئاشکرایە. هێشتا زۆر یاریمان لەبەردەمدایە. دەمانەوێت بگەینە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، چامپیۆنزلیگ و لالیگا./.