بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەقید مایک لاینز بە کەناڵی بی بی سی ڕاگەیاندووە کە نابێت هێزی سەربازی و مووشەکە بالستییەکانی ئێران لە بەرچاو نەگیرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئێران توانایەکی سەربازی زۆری هەیە و مووشەکە بالستییەکانی ئەوان دەتوانێت بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا بکاتە ئامانج و ئەوەش بینرا کە ئێران لە بەرامبەر ڕژێمی زایۆنیستی چ کاردانەوەیەکی هەبووە.
ئەو ئەفسەرە خانەنشینە و شرۆڤەکاری ئێستای سەربازیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ئێران گەورەترین شکستە بۆ واشنتن لە پاش شەڕی جیهانیی دووەم./.