بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مانچستەرسیتی خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکی 100 ملیۆن یۆرۆییە بۆ ڕاکێشانی پێدرۆ تا دوای ڕۆیشتنی کیڤن دی بڕۆین لە کۆتایی وەرزدا، جێگەی ئەم یاریزانه بگرێتەوه. میدیا وەرزشییەکانی ئیسپانیا ڕایانگەیاندووە کە یانەی بەرشەلۆنە ئەو پێشنیارە ڕەتدەکاتەوە. بەرێوەبەرانی بەرشەلۆنە بە هیچ شێوەیەک ئامادە نین ئەم یاەیزانە بفرۆشن.
پێدرۆ کە هێشتا تەمەنی 22 ساڵە یەکێکە لە یاریزانە گرنگەکانی یانەی بەرشەلۆنە و خودی ئەو یاریزانە گوتوویەتی حەز دەکات ساڵانێکی زۆر لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە. دەبێت ئەوە بزانن کە دوای ڕۆناڵد ئاراوخۆ، پێدرۆ گرێبەستەکەی لە گەڵ بەرشەلۆنەدا نوێکردەوە. ئەم یاریزانە تەمەن 22 ساڵە ئێستا تا ساڵی 2030 گرێبەستی لە گەڵ یانەی بەرشەلۆنەدا هەیە./.