بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژی ڕابردوو فێدریکۆ گاتی بەرگریکاری گەنجی یۆڤێنتوس کە لە خولەکی 27 ی یاریی بەرامبەر جێنۆوا بە هۆی پێکانەوە لە پێی یاریگای جێهێشت، تا کۆتایی ئەم وەرزە ناتوانێت بۆ تیپەکەی یاری بکات. دوای پشکنینی پزیشکی بۆ فێدریکۆ گاتی، دەرکەوت کە برینێکی سەخت لە ئێسکی قاچی هەبووە، بۆیە پرۆسەی پشوودانی لانیکەم یەک تا دوو مانگ دەخایەنێت.
بەم شێوەیە گاتی یارییە گرنگەکانی پێش یوڤێنتوس بەرامبەر ڕۆما، لێچی، پارما و مۆنزا لەدەست دەدات و هەروەها لە چوار یاری تا کۆتایی وەرز، پێناچێت لە ناو تیپەکەدا ئامادە بێت. شایانی باسە کە گاتی لەم وەرزەدا لە 28 یاری بە درێسی یوڤێنتوسەوە لە خولی ئیتالیا یاری کردووە، هەروەها توانیویەتی یەک گۆڵ و یەک ئەسیستی گۆڵ تۆمار بکات./.