بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە وتووێژێکی تەلەفوونیدا لە گەڵ محەممەد بن زاید سەرۆکی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، هیوای ئەوەی خواست کە بەرەکەتی مانگی ڕەمەزان و جەژنی پیرۆزی ڕەمەزان ببێتە هۆی یەکگرتوویی وڵاتانی ئیسلامی.
سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرۆکی ئیماراتی ڕاگەیاند کە چاوەڕوان دەکات لە تاران پێکەوە سەبارەت بە چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندییەکان وتووێژ بکرێت.
لە درێژەدا محەممەد بن زاید خواستی خۆیی بۆ سەردانیکردنی ئێران ڕاگەیاند و وتی: دەتوانین بە دابینکردن و پتەوکردنی پردی پەیوەندی لە نێوان هەر دوو وڵات، لە پێناو بەرژەوەندی بەرامبەر و داهاتووی ڕوونی گەلەکانمان یارمەتیدەر بین./.