بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران دەیەوێت پەیوەندییەکانی لە گەڵ وڵاتی دۆست و برادەر و دراوسێ (عێراق) لە سەرجەم بوارەکاندا بەرفراوانتر بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە گرنگیی یەکگرتوویی نێوان وڵاتانی ئیسلامی وتی: ئێران دەیەوێت تەواوی ڕێکەوتنەکانی لە گەڵ عێراق جێبەجێ بکات تا پیلانی دوژمنان بۆ ناکۆکی خستنە نێو وڵاتانی ئیسلامی پووچەڵ بکاتەوە.
سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا وێڕای پیرۆزبایی جەژنی ڕەمەزان، وتی: هیوادارین هەوڵەکانی ئێمە بگاتە یەکگرتوویی و پتەوکردنی برایەتی لە نێوان ئێران و عێراق و وڵاتانی ئیسلامی.
ناوبراو وتی: دڵنیاین کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشت بەستن بە یارمەتییەکانی خودا و ڕێنماییەکانی ڕێبەری باڵا و سەرۆکایەتی کۆمار، ئەم قۆناغە دژوارە تێپەڕ دەکات./.