بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا سەید تەیمور حوسێنی فەرماندەی پۆلیسی هاتووچۆی هێزی ئاسایشی ئێران ڕایگەیاندووە کە لە دەستپێکی پلانی نەورۆزی، واتە لە 15 ی ئادار تا 1 ی نیسانی 2025 بە گشتی 615 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمار کراوە کە زیانی گیانییان هەبووە و بەم هۆیەوە 747 کەس گیانیان لەدەستداوە و 16 هەزار و 905 کەسیش بریندار بوون.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە 74 هەزار و 311 ڕووداوی هاتووچۆش لە ڕێگاوبانەکانی ئێراندا تۆمار کراون کە تەنیا زیانی مادییان هەبووە.
حوسێنی ڕایگەیاند کە بە گشتی لەم ماوەیەدا 88 هەزار و 489 ڕووداوی هاتووچۆ تۆمار کراوە./.