بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە، وتی: وڵاتانی ئیسلامی بە پشتبەستن بە هاوبەشییەکان و پتەوکردنی یەکڕیزی و یەکگرتوویی دەتوانن ئاشتی، ئاسایش و پێشکەوتن لە باڵاترین ئاستدا بۆ خۆیان و ناوچەکە دابین بکەن.
پزیشکیان وتی: ئەگەر موسڵمانان دەست لە ناو دەستی یەکتردا بن، دەتوانن ڕێگری لە زوڵم و تاوانی ڕژێمی زایۆنیستی دژ بە وڵاتانی ئیسلامی بە تایبەت فەڵەستین و غەززە بکەن.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ کات هەوڵی شەڕ و پێکدادانی نەداوە و بەکارهێنانی سەربازیی وزەی ناوەکی هیچ کات لە ڕیزی سیاسەتەکانی ئێمەدا نەبووە.
دکتۆر مەسعود پزیشکیان وتی: ئێمە لە گەڵ هیچ وڵاتێک شەڕمان ناوێت بەڵام بۆ بەرگری لە خۆمان هیچ دوو دڵ نین و لە باڵاترین ئاستدا توانای بەرگریمان هەیە./.