بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخارووا ڕۆژی پێنج شەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: ئێمە بەردەوام ئەوەمان ڕاگەیاندووە کە بەکاتهێنانی هێزی سەربازی لە لایەن وڵاتانی دیکەوە لە دۆسیەی ناوەکیی ئێراندا قبووڵکراو نییە.
ناوبراو وتی: ئەو هەڕەشانە و بە تایبەت بۆردومانکردنی ژێرخانەکانی وزەی ناوەکی، لێکەوتەی ڕادیۆلۆژیکی و مرۆڤدۆستانەی لە ئاستێکی باڵادا بە دواوە دەبێت و دۆخێکی قەرەبوونەکراویشی بۆ ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی دەبێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی: ئێمە پابەندی دانوستانی بەردەوامین کە نیگەرانییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە دۆسیەی ناوەکی ئێراندا لەناو ببات./.