بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەحیا سەریع ڕایگەیاندووە کە هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە درۆنی یافا هێرشیان کردووەتە سەر پێگەیەکی سەربازیی ڕژێمی زایۆنیستی لە تەل ئەبیب.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو هێرشە وەک پشتیوانییەک بۆ خەڵکی غەززە لە بەرامبەر تاوان و دەستدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و ئەمریکا کراوە.
یەحیا سەریع هەروەها ڕایگەیاندووە کە سیستەمی بەرگریی یەمەن درۆنێکی سیخوڕیی ئەمریکای لە جۆری Giant Shark F360 لە ئاسمانی پارێزگای سەعدە خستووەتە خوارەوە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو درۆنە بە مووشەکێکی یەمەنی خراوەتە خوارەوە./.