بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەریق حوسێن سەلامی لە ڕێوڕەسمێکدا وتی: دوژمن بە هەموو هێزێکەوە هاتووە تا سەربەرزی، کەرامەت، شووناس و ئیسلام لەناوببات، بەڵام ناتوانێت. چیرۆکی غەززە بووەتە سەرنجڕاکێشترین چیرۆکی مێژوو، ئەو خەڵکەی کە لە ناوچەیەکەدا گەمارۆ دراون، بە بێ ئاو و خۆراک، لە ژێر دڕندانەترین بۆردومانەکانی دوژمندا، قورئان دەخوێنن، ئەمە شەڕی ڕاستەقینەی بڕوایە بە خودا لە بەرامبەر تەواوی چەک و کەرەستەی پێشکەوتووی سەربازیی جیهان.
ناوبراو بە ئاماژە بە بەرەکانی دیکەی شەڕ وتی: یەمەنییەکان، حزبوڵڵای لوبنان و خۆڕاگریی عێراق بە هەمان کوالیتی لە گۆڕەپانەکەدا بوون. ئەگەر بمانەوێت کە لە بەرامبەر ئەم بەرە گەورە و شەیتانییە، هیچ زیانێک بە گرووپەکانی خۆڕاگری یان فەڵەستین بگات، لە گەڵ لۆژیکی شەڕ یەکناگرێتەوە.
فەریق سەلامی پرسیارێکی ئاراستە کرد کە کێ خۆی بە دەستەوە دەدات؟ و وتی: ئێمە ڕوبەڕوی دوژمنێکی سەرلێشێواو و توڕە ڕوبەڕو بووینەتەوە کە ناتوانێت لە بەرامبەر گەلێکی بێ چەکدا سەرکەوتن بە دەست بێنێت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ شکست و سەرشۆڕییەکانی زیاتر دەبێت. زایۆنیستەکان هیچ ئاسایشێکی دەروونی، سیاسی یان ئابورییان نییە، ئەگەر هاوکارییەکانی ئەمریکا نەبێت یەک ڕۆژ ڕژێمی زایۆنیستی بوونی نابێت.
فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتی: دوژمنی ئێمە لە ڕووی زەویدا بەربڵاوە و لە هەموو شوێنێک لەبەردەستی ئێمەدایە. شێوازی زاڵبوون بە سەر دوژمندا دەزانین و ئەمەمان لە سەرجەم بەشە سەربازییەکان و چەک و کەرەستە سەربازییەکانماندا هێناوە.
ناوبراو وتی: ئێمە هیچ کات لە شەڕ نیگەران نین، دەستپێکەری شەڕ نابین، بەڵام بۆ هەر شەڕێک ئامادەین، بۆ هەر دوو ئۆپەراسیۆنی سەربازی یان شەڕی دەروونی دوژمن ئامادەین و یەک هەنگاو لە بەرامبەر دوژمن پاشەکشە ناکەین./.