بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شێخ ئەحمەد خەلیلی موفتی باڵای عۆمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا هاتووە ” ئەم بێدەنگییە قورسە لە بەرامبەر ئەم ئاستە لە دڕندەییەی زایۆنیستەکان لە غەززە چ واتایەکی هەیە؟ “
لە درێژەی ئەو پەیامەدا هاتووە کە ” ئایا هیچ ڕەگێکی خوێنی لە جەستەی ئۆممەی ئیسلامیدا نەماوە کە وەک نیشانەی ژیان لێبدات؟ یان قبووڵی بکەین تەنانەت ویژدانە زیندوو و بەئاگا مرۆییەکانیش بێدەنگ کراون؟ “./.