بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەبوعوبەیدە ڕایگەیاندووە کە نیوەی دیلەکانی ڕژێمی زایۆنیستی زیندوون.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس بڕیاریداوە ئەو دیلانە لە شوێنی خۆیاندا بمێننەوە و لە چوارچێوەی ڕێوشوێنە ئەمنییەکاندا هەر لەو شوێنانەدا دەمێننەوە بەڵام مەترسییەکی زۆر لە سەر گیانیان دەبێت.
وتەبێژی قەسام ڕایگەیاندووە کە ئەگەر دوژمن گرنگیی بە گیانی دیلەکانی دەدا، دەبوایە لە زووترین کاتدا دەچووە دانوستانەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە نتانیاهۆ بەرپرسی گیانی دیلەکانە، ئەگەر گیانی دیلەکان بۆی گرنگ دەبوو، دەبوایە پابەندی ئەو ڕێکەوتنە دەبوو کە واژۆی لە سەر کردبوو./.