بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەو بەرپرسە یەمەنییە کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، بە رۆژنامەی الاخبار ی ڕاگەیاندووە کە ئەگەر سعوودیە و وڵاتانی دیکە بە هۆی گوشارەکانی ئەمریکاوە موڵەتی بەکارهێنانی خاکەکەیان لە دژی یەمەن بدەن، ئەمە دەتوانێت ببێتە هۆکاری هەڵگیرسانی شەڕێکی ناوچەیی.
لێدوانەکانی ئەو بەرپرسە یەمەنییە لە کاتێکدایە لە سەید عەبدولمەلک بەدرەدین حوسی سەرۆکی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا هۆشداریی داوە کە هاوکاری لە گەڵ ئەمریکا لە دژی یەمەن بە واتای پشتیوانی لە دوژمنی زایۆنیستی دەبێت.
سەرۆکی ئەنساروڵڵا ڕایگەیاندووە کە ” هۆشداری بە سەرجەم ڕژێمە عەرەبییەکان و هەروەها بە تەواوی وڵاتانی دراوسێی یەمەن لە ئەفریقا و شوێنەکانی دیکە دەدەم کە بۆ هاوکاریکردنی ڕژێمی زایۆنیستی نەبنە هاودەستی ئەمریکا “./.