بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەهرام دەبیری جێگری سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروباری پەرلەمانی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.
دکتۆر مەسعود پزیشکیان لە نامەی لادانی شەهرام دەبیری لە پۆستەکەیدا ڕایگەیاندووە کە ” دوا بە دوای بەدواداچوونەکان دەرکەوت کە شەهرام دەبیری گەشتێکی بۆ جەمسەری باشور بە مەبەستی گەشتوگوزار کردووە، ئەویش لە کاتێکدا کە گوشارە ئابورییەکان لە سەر خەڵک زۆرن و ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان بە دەست کێشە ئابورییەکانەوە دەناڵێنن. ئەو گەشتە بە تێچوویەکی زۆرەوە ئەنجام دراوە، تەنانەت ئەگەر لە سەر حیسابی حکومەتیش نەبێت، ڕێگاپێدراو نییە “./.