بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەید عەباس عێراقچی لە لێژنەی ئاسایشی نیشتمانیی پەرلەمانی ئەم وڵاتەدا وتی: ئێمە تێڕوانینی خۆمان خستووەتەڕوو کە دیپلۆماسی و دانوستانمان دەوێت بەڵام دانوستانی ناڕاستەوخۆ کە تا ئێستا ئەوەش بەڕێوەنەچووە.
ناوبراو سەبارەت بە لێدوانەکانی تام کاتن سیناتۆری ئەمریکی کە ڕایگەیاندبوو ترەمپ ڕێکەوتنێکی هاوشێوەی لیبیای لە ئێران دەوێت، وتی: مەگەر ئەوە لە خەودا ببینێت./.