بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئالبرۆس کوتراشیف باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا وردەکاری نوێی سەبارەت بە بوونی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری پێشووی سوریا لە مۆسکۆ ئاشکرا کردووە و ڕایگەیاندووە کە مانەوەی ناوبراو لە پایتەختی ڕووسیادا بە هەلومەرجێکی قورسدا تێپەڕ دەبێت.
ناوبراو بە میدیایەکی عێراقیی ڕاگەیاندووە کە یەکێک لە مەرجانە، ئەوەیە کە موڵەتی چالاکی سیاسی و میدیایی بە بەشار ئەسەد نادرێت.
باڵیپزی ڕووسیا وتی کە ئەسەد ڕادەستی هیچ دامەزراوەیەکی بیانی ناکرێت و ناوبراو تا ئێستا هیچ یەک لە مەرجەکانی پەنابەریی پێشێل نەکردووە.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گوشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕادەستکردنەوەی بەشار ئەسەد لە ڕووسیا زیادیکردووە. هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان داوای جوڵاندنی دۆسیەی یاساییان لە دژی ناوبراو کردووە./.