بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی، سەبارەت بە دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا و هەڵوێستی لایەنی بەرامبەر، وتی: ئەزموونی بەشداری لایەنەکان لە بەرەوپێشچوونی دانوستانی ناڕاستەوخۆدا ڕوونە. لە سەردەمێکدا بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا ئەم کارەی کردووە و لە ساڵانی ڕابردوو و تەنانەت پێشتریش عۆمان بە باشترین شێواز بەم ئەرکە هەستاوە.
ناوبراو وتی: ئەمریکا وەڵامی ئەوەی نەداوەتەوە کە ئایا بە شێوازی ناڕاستەوخۆ دانوستان دەکرێت یان نە.
بەقایی وتی: ئەگەر دانوستانی ناڕاستەوخۆ بکرێت، عۆمان بە پێی ئەزموونەکانی ڕابردوو، یەکێک لە کاندیدە سەرەکییەکان دەبێت./.