بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دانیشتووانی شاری تەرابلۆس لە باکوری لوبنان بە گردبوونەوە لە بەرامبەر شارەوانی شارەکە، ئاڵای ڕژێمی زایۆنیستییان سووتاند.
ئەم هەنگاوەی ناڕەزایانی لوبنانی لە کاردانەوەیان بەرامبەر بە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە بووە.
ناڕەزایان بە بەرزکردنەوەی درووشمی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی، پشتیوانی خۆیان بۆ خۆڕاگریی فەڵەستین دەربڕی./.