بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یائیر گولان سەرۆکی پارتی دیمۆکراتەکانی ئیسرائیل سەبارەت بەو هێرشە مووشەکییە ڕایگەیاندووە کە هێرشی مووشەکی لە غەززەوە، جارێکی دیکە سەلماندنی شکستی تەل ئەبیبە، هۆکارێکە بۆ خیانەتی کابینەکەی نتانیاهۆ بە خەڵک، هۆکارێکە کە پیشان دەدات سەرۆک وەزیرانێکی لاواز توانای سەرکەوتنی نییە و ناتوانێت ئاسایش دابین بکات و هیچ ڕێگایەک بەدەر لە گۆڕانکاری بوونی نییە.
ڕۆژنامەی مەعاریۆ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندووە کە حەماس لە پاش یەک ساڵ و نیو لە شەڕی غەززە، هێشتا توانای هێرشی مووشەکیی هەیە و ئەمەش شارۆچکە نشینەکانی باشور توڕە دەکات.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە بزوتنەوەی حەماس 10 مووشەکی ئاراستەی شارۆچکەکانی باشور (فەڵەستینی داگیرکراو) کردووە. دانیشتووانی ئەو شارۆچکانە ڕایانگەیاندووە کە چالاکییە ئابوری و بازرگانییەکانیان کەوتووەتە ژێر کاریگەری ئەم دۆخەوە.
حەماس بەرپرسیارێتی هێرشە مووشەکییەکەی لە ئەستۆ گرتووە کە چەندین شارۆچکە و بنکەیەکی سەربازیی کردە ئامانج. هێرشەکە دانیشتووانی شارۆچکەکانی شوەیلا، ئەشدود و عەسقەلانی بە تەواوی شڵەژاند./.