بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی بزوتنەوەی حەماسدا هاتووە کە تاوانی دڕندانەی ڕژێمی زایۆنیستی و بەئامانجگرتنی ژمارەیەک لە منداڵان کە لە شەقامی نەخیل لە ڕۆژهەڵاتی غەززە سەرقاڵی یاریکردن بوون و بەو هۆیەوە 8 کەس لەوان شەهید و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون، پیشاندەری ئیرادەی زایۆنیستەکانە بۆ بەردەوامیدان بە تاوان و کۆمەڵکوژی لە کەرتی غەززە.
حەماس ڕایگەیاندووە کە بزوتنەوەی حەماس بەم تاوانە پیشانیداوە کە گاڵتە بە تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان و پیرۆزییەکانی مرۆڤ دەکات.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە حکومەتی ئەمریکا بەرپرسی سەرەکی و هاوبەشی سەرجەم ئەو تاوانانەیە کە لە لایەن نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە لە کەرتی غەززە دەکرێت.
بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە نزیکەی 18 هەزار منداڵ، بە تایبەت 490 منداڵ تەنیا لە ماوەی 20 ڕۆژی ڕابردوو، لە لایەن دەزگای تیرۆریستیی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کراون و ئەوەش بە پشتیوانی و بە چەکی ئەمریکی کراوە و ئەم تاوانە لە بێدەنگی نێودەوڵەتیدا بەردەوامە.
بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان و هەروەها وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ناتوانن خۆیان لە ئەرک و بەرپرسیارێتی سەر شانیان بدزنەوە و دەبێت لە بەرامبەر ئەم تاوان و کۆمەڵکوژییە ئاشکرایە هەڵوێستیان هەبێت و بۆ ڕاگرتنی هەنگاوی بەپەلە هەڵبگرن./.