بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاژانسی میدیایی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئەو ڕژێمە بۆ واشنتن بە ناتەواوی مایەوە و بە شێوازی گوماناوی و لەناکاو کۆتایی هات.
ئەو میدیایە ڕایگەیاندووە کە کۆبوونەوەکەی نتانیاهۆ لە گەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کۆشکی سپی هیچ بەرەوپێشچوونێکی لە دانوستانەکاندا نەبووە و نەگەیشتە کەمکردنەوەی باجە گومرکییەکان.
ڕۆژنامەی زایۆنیستیی ئیسرائیل هیۆم بە هەمان شێوە ڕایگەیاندووە کە شۆک و توڕەیی بە ڕوونی لە سەر ڕووخساری شاندی ئیسرائیل لە واشنتن دیاربووە.
هەروەها گۆڤاری تایمز ئۆف ی ئیسرائیل سەردانەکەی نتانیاهۆی بۆ کۆشکی سپی بە بێهیواکەر ناو بردووە.
نیو دیمۆر وتەبێژی یائیر لاپید سەرۆکی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە میدیاکانی ئیسرائیل دەبێت ڕاستییەکان وەک خۆی بڵاوبکەنەوە، ئەمە یەکێک لە سەردانە زەلیلکەرەکانی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە درێژایی مێژوو بووە کە لە بەردەم کامێرای ڕاستەوخۆدا ئەو زەلیلبوونە بینرا و بە شکستێکی گەورە دادەنرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ترەمپ تەنیا نتانیاهۆی وەک گوڵدانێکی دیکۆراتی بەکارهێنا بۆ شەرعییەتدان بە دانوستان لە گەڵ ئێران./.