بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فڕۆکەوانە ناڕزاییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لەو نامەیەدا ڕایانگەیاندووە کە بەردەوامی شەڕی غەززە نەک تەنیا ئامانجە ڕاگەێندراوەکان مسۆگەر ناکات، بەڵکوو دەبێتە هۆی کوژرانی زیاتری ئەندامانی سوپا و کەسانی مەدەنی و هەروەها هێز و توانای سوپا دادەبەزێنێت.
نامەی ئەو فڕۆکەوانە ناڕازییانە کاردانەوەی توندی فەرماندەی هێزی ئاسمانیی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بە دواوە بووە./.