بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە سەر زاری بەرپرسێکی حکومی لە ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ستیڤ ڤیتکاف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بۆ کاروباری ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ناردنی پەیامێک لە ڕێگای عۆمانەوە بۆ ئێران، داوای دانوستانی ڕاستەوخۆی کردووە.
ئەو بەرپرسە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر دانوستان ڕاستەوخۆ نەبێت، ڤیتکاف سەردانی عۆمان ناکات.
ڕۆژنامەی واشنتن پۆست ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڤیتکاف لە لایەن ئێرانەوە بانگهێشت بکرێت، ڕەنگە سەردانی تاران بکات./.