بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 11 ی تشرینی دووەمی 2025 ی وەک ڕۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتە دیاریکرد.
هەڵبژاردنی پێشووی پەرلەمانی عێراق لە بەرواری 10 ی تشرینی یەکەمی 2021 بەڕێوەچوو و پەرلەمانی ئێستا لە بەرواری 9 ی کانوونی دووەمی 2022 چالاکییەکانی دەستپێکرد.
هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕۆڵی گرنگی لە دیاریکردنی پێکهاتەی حکومەت، هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران و سیاسەتی گشتی ئەم وڵاتەدا هەیە./.