بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەبارەت بە ڕەوشی غەززە و بەردەوامی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕاگە/یندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە:
لیژنه‌ی هاوبه‌شی نێوان یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی ساز كرد سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی هه‌ڵوێست به‌رامبه‌ر بە تاوانه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی ڕژێمی داگیركا‌ری زایۆنیستی دژ به خه‌ڵكی غه‌ززه.
بۆ زیاتر له ساڵ و نیوێكه هێرش و په‌لاماره‌كان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه درێژه‌ی هه‌یه و هێزه‌كانی سوپای داگیركا‌ری زایۆنیستی به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو و به دڕندانه‌ترین شێوه، به‌رده‌وامه له به‌ئامانجگرتنی خه‌ڵكی بێ بەرگری و ژن و منداڵ و شوێنه گشتییه‌كانی وه‌كوو نه‌خۆشخانه و قوتابخانه و مه‌ڵبه‌نده‌كانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كان و شوێنه ئایینییه‌كان و هه‌موو هۆكارێكی ژیان و شارستانیی كه‌رتی غه‌ززه.
وێڕای سه‌پاندنی گه‌مارۆ و قه‌ده‌غه‌كردنی گه‌یشتنی ئاو و خۆراك و ده‌رمان و هاوكارییه مرۆییه‌كان، مه‌خابن له‌م ماوه‌یه‌دا كۆمه‌ڵكوژییه‌كه پێی ناوه‌ته قۆناغ و دۆخێكی زۆرمه‌ترسیداره‌وه.
ئێمه وه‌ك هه‌میشه، وه‌كوو ئه‌ركێكی ئایینی و مرۆیی، زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و تاوانه دژ به مرۆڤایه‌تییانه ده‌كه‌ین كه سوپای داگیركا‌ر ئه‌نجامی ده‌دات، كه پێشێلكردنی ئاشكرای هه‌موو یاسا و ڕێسایه‌كی ئاسمانی و مرۆییه.
هه‌روه‌ها ئیدانه‌ی ئه‌و پشتیوانییه دارایی و لۆجستییه ده‌كه‌ین كه ده‌وڵه‌تانی زلهێز له داگیركا‌ری ده‌كه‌ن، كه به بێ پشتیوانی ئه‌وان، ناتوانێت ئه‌و پێشێلكارییه نامرۆڤانانه ئه‌نجام بدات.
له ڕاستیدا ئه‌وه‌ی كه له غه‌ززه ڕوو ده‌دات، ته‌نیا شه‌ڕ و كێشه‌یه‌كی چه‌كداری و سیاسیی نێوان دوو لایه‌ن نییه، به‌ڵكوو گه‌وره‌ترین تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تییه كه به به‌رچاوی كۆمه‌ڵگا‌ی نێوده‌وڵه‌تی و بێده‌نگی و بێهه‌ڵوێستی دامه‌زراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
لێره‌دا جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌كان، به زووترین كات هه‌موو جۆره گوشارێكی پێویست بخه‌نه كار، بۆ ڕاگرتنی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه و كردنه‌وی ده‌روازه‌كانی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بۆ خه‌ڵكه ئاواره‌كه، هه‌روه‌ها ڕێگرتن له پیلان و هه‌وڵه‌كانی ڕاگواستنی زۆره‌ملێی دانیشتوانه‌كه‌ی.
ڕاستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سته‌م و به‌رگریكردن له سته‌ملێكراوان، له هه‌رنه‌ته‌وه و نه‌ژاد و ئایینێك بن، ئه‌ركێكی ئینسانی و ئیسلامی و ئه‌خلاقی ئێمه‌یه وه‌كوو خه‌ڵكی كوردستان، كه ساڵانێكی زۆر خۆمان گیرۆده‌ی سته‌م و تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و ڕاگواستن بووین، بۆیه له هه‌موو لایه‌ك زیاتر هه‌ست به ئێش و ئازاری لێقه‌وماوان ده‌كه‌ین و به هه‌موو توانایه‌ك ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هاوكاری و پشتیوانییه‌كین وه‌ك ئه‌ركێكی ئیسلامی و ئه‌خلاقی و مرۆڤی خۆمان بۆ خه‌ڵكی سته‌مدیده‌ی غه‌ززه.
له‌و پێناوه‌دا داوا له دامه‌زراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌كه‌ین، هه‌رچی زووتره سنورێك بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژی و گه‌مارۆ زاڵمانه دابنێن و به پێی بڕیاره‌كانی دادگای تاوانه‌كان و لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه‌ی جیدی ده‌ست پێ بكرێت و ئیجرائاتی پێویست بەرامبەر به ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕژێمی زایۆنیستی ئه‌نجام بدرێت.
جارێكی تر زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و بێهه‌ڵوێستی و بێده‌نگییه گوماناوییه ده‌كه‌ین كه ناگونجێت له گه‌ڵ به‌ها و پێوه‌ره‌كانی مافی مرۆڤ و یاسا و ڕێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، داوا ده‌كه‌ین ده‌ستبه‌جێ كۆتایی به‌و مه‌رگه‌ساته بهێنرێت كه به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی بێ بەرگری غه‌ززه ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌روه‌ك چۆن له ڕابردوودا هه‌ردوولا پشتیوان و هاوسۆز و هاوكار بوون بۆ دۆزی ڕه‌وای فه‌ڵه‌ستین و دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه به ماددی و مه‌عنه‌وی. هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا كه له ڕۆژانی داهاتوو زنجیره‌یه‌ك چالاكی هاوبه‌ش له‌و پێناوه‌دا ئه‌نجام بدرێت./.