بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیوا یەحیا سەریع ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە هێزی بەرگری ئاسمانیی یەمەن، درۆنێکی پێشکەوتووی ئەمریکیی لە جۆری MQ-9 خستووەتە خوارەوە.
ئەو درۆنە لە ئاسمانی پارێزگای ” الجوف ” بە مووشەکێکی یەمەنی خراوەتە خوارەوە.
ئەمە هەژدەیەمین درۆنی تێکشکاوی ئەمریکایە لە سەر ئاسمانی یەمەن و سێهەم درۆنی تێکشکاوە لە ماوەی 10 ڕۆژی ڕابردوودا./.