بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، قایمقامی گێڵانی ڕۆژئاوا بەوەکالەت ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ پێنج شەممە یەکێک لە ئەفسەرەکانی تیپی 71 ی پیادەی سوپا لە سنوری سۆمار بە ناوی محەممەد سەلیمی لە کاتی تێپەڕبوونی لە ناوچەی نێوان بنکەی سەربازیی گیسکە و کانی شێخ بە هۆی تەقینەوەی مین شەهید بووە.
ئەو مینە بەجێماوی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق بووە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی ساڵانێک بە سەر شەڕی هەشت ساڵەی نێوان ئێران و عێراق، تەقینەوەی مین و تەقەمەنییەکانی بەجێماوی ئەو شەڕە، هێشتا قوربانی دەگرێت./.