بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کاتی دەستپێکردنی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە دەبێت. وەزیری دەرەوەی عۆمانیش نێوەندگێڕی سەرەکی هەر دوو تیمی دانوستانکار دەبێت.
سەرۆکایەتی تیمی دانوستانکاری ئێرانی لە ئەستۆی سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە دەبێت و تیمی ئەمریکیش لە لایەن ڤیتکاف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرۆکایەتی دەکرێت.
ئێران داوایکردووە کە ئەمریکا زمانی هەڕەشە بەکار نەهێنێت و جەختی لەوەش کردووەتەوە کە بەدەر لە دۆسیەی ناوەکی و سزاکان، هیچ بابەتێکی دیکە بە تایبەت پیشەسازی بەرگری قسەی لە سەر ناکرێت./.