بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆنفرانسی نیشتمانیی ” فەڵەستین و بەرپرسیارێتی موسڵمانان ” لە شاری ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان بەڕێوەچوو.
بەشداربووان هاودەستی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستییان بۆ کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی غەززە ئیدانەکرد.
ئەو کۆنفرانسە بە هەوڵی ئەنجومەنی یەکگرتوویی گەل و بە ئامادەبوونی کەسایەتییە ئیسلامییەکان و سەرۆکی حیزبەکان وەک موفتی تەقی عوسمانی، مەولانا فەزل ڕەحمان، قاری حەنیف جالندەری، موفتی مونیب ڕەحمان، حافز ئبتسام زەهیر ئیلاهی و لیاقەت بەلوچ و زانایانی دیکەی سوننەی پاکستان بەڕێوەچوو.
بەشداربووانی ئەو کۆنفرانسە هەروەها بێدەنگی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و بێ هەڵوێستی وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبییان لە بەرامبەر تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە ئیدانە کرد./.