بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە بەیاننامەیەکی وتەبێژی ئەنساروڵڵادا هاتووە کە ” لە چوارچێوەی بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئەمریکا بۆ سەر یەمەن و لە وەڵامی تاوانەکانی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە گەلی یەمەن، هێزی دەریایی و مووشەکی و درۆنیی یەمەن درێژ بە هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە باکوری دەریای سور بە تایبەت کەشتی فڕۆکەهەڵگری ترۆمەن دەدەن و جارێکی دیکە ئۆپەراسیۆنێک بە چەند مووشەک و درۆنێک جێبەجێ کرا “.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ” بەردەوامی هێرشەکانی یەمەن پیشاندەری شکستی دوژمنە لە کاریگەریدانان لە سەر توانا سەربازییەکانی ئەنساروڵڵا “./.