بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەسعەد شەیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا پێشوازیی لە شاندێکی کۆریای باشور بە سەرۆکایەتی چو تائە یول وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کرد.
شاندەکەی کۆریای باشور لە سەردانەکەیدا بۆ دیمەشق هەروەها لە گەڵ ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سوریا کۆبووە.
هەر دوو لا لە سەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و کردنەوەی باڵیۆزخانەکان ڕێکەوتوون./.