بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ستیڤ ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەردانی ڕووسیای کردووە و چاوەڕوان دەکرێت لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆببێتەوە.
ئەمە سێهەم کۆبوونەوەی ڤیتکافە لە گەڵ پوتین، لە هەلومەرجێکدا کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا هەوڵ دەدات.
ترەمپ لە خاوبوونی دانوستانەکانی تایبەت بە دۆسیەی ئۆکرانیا نیگەرانە.
پێگەی ئەکسیۆس ڕایگەیاندووە کە ئەگەر تا کۆتایی مانگی نیسان ئاگربەست نەکرێت، ڕەنگە ترەمپ زنجیرە سزایەک بە سەر ڕووسیادا بسەپێنێت./.