بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ شەممە 12 ی نیسانی 2025، سەعید خەتیب زادە جێگری وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی کۆنفرانسی دیپلۆماسیی ئەنتالیا لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
چەندین بابەتی پەیوەندیدار بە هاوکارییەکانی نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان لەم کۆبوونەوەدا تاوتوێ کراوە.
هەروەها تاوتوێکردنی گرنگترین گۆڕانکارییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەی نێوان خەتیب زادە و بارزانی بووە./.