بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لە لایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازی لێکرا.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە سەردانەکەی سودانی بۆ هەولێر لە چوارچێوەی پرەنسیپی پەیوەندی و وتووێژ لە سەر پرسە گرنگەکانی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستانە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سودانی وتووێژ و ڕاوێژ دەکات کە بریتییە لە پێداچوونەوە بە پرسە هاوبەشەکان لە ژێر ڕۆشنایی پێشهاتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان./.