بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ شەممە 12 ی نیسانی 2025، دانوستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت بەڕێوەچوو. ئەم گەڕەی دانوستانەکان بە نێوەندگێڕی بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆ٠مان بەڕێوەچوو.
وەزیری دەرەوەی عۆمان ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان لە کەشێکی دۆستانەدا بەڕێوەچووە.
پاش دوو کاتژمێر و نیو لە دانوستانەکانی ناڕاستەوخۆ، سەرۆکی هەر دوو شاندی ئێرانی و ئەمریکی بە ئامادەبوونی وەزیری دەرەوەی عۆمان بۆ چەند خولەکێک وتووێژیان کرد./.