بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەحمەد شەرع لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئەنتالیا لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووە.
کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک کۆماری قۆناغی ڕاگوزەری سوریا و سەرۆک کۆماری تورکیا بە دوور لە بوونی میدیاکان بووە.
سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە کە لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان ئەنکەرە و دیمەشق و گرنگترین پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان تاوتوێ کراوە.
ئەردۆغان ڕایگەیاندووە کە تورکیا درێژە بە هەوڵەکانی بۆ هەڵگرتنی سزا و گەمارۆکانی سەر سوریا دەدات./.