بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دۆناڵد ترەمپ بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە تا دانوستانەکان بە کۆتایی نەگات قسەی لە سەر ناکات بەڵام دانوستانەکان بە باشی بەرەوپێش دەڕوات.
کۆشکی سپیش دانوستانەکانی نێوان هەر دوو شاندی ئەمریکا و ئێرانی لە عۆمان بە ئەرێنی و بەرهەمدار پێناسە کردووە.
یەکەم گەڕی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا دوێنێ شەممە لە عۆمان بە نێوەندگێڕی وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە بەڕێوەچوو./.