بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەو چاوپێکەوتنەدا هێزە چەکدارەکانیان بە قەڵغان و پەناگەی گەل لە بەرامبەر هەر دەستدرێژییەک ناو برد و جەختیان لە سەر بەهێزکردنی بەردەوام و زۆرترین ئامادەکاری بۆ بەجێگەیاندنی ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانییە کردەوە و ڕایانگەیاند: پێشکەوتنی وڵات ناحەزان و دوژمنانی ئێرانی توڕە و بێهیوا کردووە، هەرچەندە کە لە بەشەکانی وەک ئابوریدا هەندێک خاڵی لاواز هەیە کە دەبێت چارەسەر بکرێن.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە نموونەیەک لە هەڵسووکەوتی دوانەیی چەوسێنەرانی جیهانی لە ڕێگەدان بە تەیارکردنی خۆیان بە توندترین و کارەساتبارترین جۆرەکانی چەک و ڕێگەنەدان بە وڵاتانی دیکە بۆ پێشکەوتنی بەرگری، وتیان: دڵنیایی، باوەڕ، ئیرادە، بوێری و متمانە بە خودا دەبێت لە بەرزترین ئاستدا لە هێزە چەکدارەکاندا بوونی هەبێت، لە بەر ئەوەی کە ئەو سوپا خۆبەزلزانانەی خاوەنی ئەم تایبەتمەندییانە نەبوون، بە درێژایی مێژوو شکستیان هێناوە./.