بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە ستیڤ ڤیتکاف نێردەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بە سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە ڕێنمایی تەواوی لە دۆناڵد ترەمپ وەرگرتووە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە ڕێگای وتووێژ و دیپلۆماسییەوە.
لە درێژەی بەیاننامەکەی کۆشکی سپیدا هاتووە کە پەیوەندی ڕاستەوخۆی ڤیتکاف، هەنگاوێکە بۆ پێشەوە لە پێناو گەیشتن بە دەرەنجامێکی ئەرێنی بۆ هەر دوو لا.
کۆبوونەوەی دووەمی ئێران و ئەمریکا ڕۆژی شەممەی داهاتوو بەڕێوە دەچێت./.