بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل بەقایی ڕۆژی دووشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا وتی: سەبارەت بە دانوستانەکان بە شەفاف ناوەڕۆک و ئەنجامەکانمان ڕاگەیاندووە. وەزیری دەرەوە ڕایانگەیاند کە دانوستانەکان لە شوێنێکی دیکە بەدەر لە عۆمان بەڕێوەدەچێت. شوێنی دانوستانەکان شتێکی گرنگ نییە، گرنگ چوارچێوە و شێوازی دانوستانەکانە کە بە بێ گۆڕانکاری دەمێنێتەوە و دانوستانی ناڕاستەوخۆ بە نێوەندگێڕی عۆمان بەڕێوەدەچێت.
ناوبراو وتی: سەبارەت بە شوێنی دانوستانەکان، ڕێوشوێنی پێویست لە لایەن عۆمانەوە وەک نێوەندگێڕ دەگیرێتەبەر. لە میوانداری ئەوان دەستخۆشی دەکەین و دڵنیاین کە سەبارەت بە چۆنیەتی دانوستانەکان لە گەڕی دووەم بڕیار دەدرێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە دۆسیەی ناوەکی ڕوون و ئاشکرایە و بیانوویەک لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە بۆ خوڵقاندنی قەیران بووە. بابەتی سەرەکی بۆ ئێمە هەڵگرتنی سزا و گەمارۆ نایاساییەکانە./.