بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، موحسین پاک نەژاد وەزیری نەوتی ئێران لە سەر بانگهێشتی هاوتا عێراقییەکەی سەردانی بەغدای کرد.
سەردانەکەی ناوبراو بۆ بەغدا دوو ڕۆژە دەبێت و بەدەر لە وەزیرانی نەوت و کارەبای عێراق، لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەش کۆدەبێتەوە.
واژۆکردنی یادداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکاری لە گەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق و هەروەها یادداشتی لێکتێگەیشتنی هاوکاری لە بواری دابینکردنی غازی پێویست بۆ وێستگەکانی وەبەرهێنەری کارەبای عێراق لە بەرنامەکانی ئەم سەردانەیە./.