لە پاش سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی و بە درێژایی 46 ساڵی ڕابردوو، ئێران هەموو کات ئامانجی سزا و گەمارۆ و هەڕەشەکانی ئەمریکا و دوژمنانی دیکە بووە. گرنگترین خاڵیش لەم هەموو دوژمنایەتییە ئەوەیە کە دەڵێن موڵەتی ئەوە نادەین ئێران دەستی بە پێشکەوتن بگات.
بەڵام ئەنجامەکە چی بووە؟
ئێران سەرەڕای هەموو سزا و گەمارۆکان و تەنیا بە پشت بەستن بە ئیرادەی نیشتمانی و توانای ناوخۆیی، لە سەر ئاستی ناوچەکە و جیهان و لە بوارە جیاجیاکاندا گەیشتووەتە ئاستێکی باڵای پێشکەوتن.
توانا ناوخۆییەکانی ئێران وایکردووە کە سەرجەم پیلان و دوژمنایەتی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی پووچەڵ و ڕوبەڕوی شکست ببێتەوە.
ئێستاش کە ترەمپ هەڕەشەکانی لە دژی ئێران دەستپێکرد، تاران بە بێ گرنگیدان بە هەڕەشەکان، وەڵامی دایەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەڕەشە بە هەڕەشە و ڕێز بە ڕێز وەڵام دەداتەوە.
سەرەڕای هەڕەشەکانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئێران مەرجی خۆیی بۆ دانوستانی ناڕاستەوخۆ بە سەر ئەمریکادا سەپاند.
دانوستانەکانیش بووە شوێنی بەرگریی ئێران لە ماف و بەرژەوەندییەکانی و ئەوەی کە لە عۆماندا باس کراوە، ئێران بە یەک وشەش پاشەکشەی لە مافەکانی خۆی نەکردووە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا بانگەشەی ئەوە دەکات کە موڵەتی گەیشتنی ئێران بە چەکی ناوەکی نادات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران فەتوای ئەوەیان دەرکردووە کە ئەو چەکانە حەرامن و ئێران هیچ کات هەوڵی دەستخستنی نەداوە.
ئێران بەرگری لە مافەکانی خۆی بۆ هەبوونی پیشەسازی ئاشتیخوازانەی ناوەکی دەکات و ئەمەشی لە قۆناغەکانی ڕابردوو سەلماندووە و هیچ کات گوێی بە هەڕەشەکانی ئەمریکا نەداوە.
بێگومان ئێستاش براوە هەر ئێران دەبێت و سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەبێت دان بە مافەکانی ئێراندا بنێت./.