بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کەناڵی جزیرەی قەتەر لە سەر زاری ئەو سەرکردەی حەماس کە ناوەکەی ئاشکرا نەکراوە، ڕایگەیاندووە کە میسر پێشنیاری ئەوەی بە حەماس داوە کە نیوەی دیلە زایۆنیستەکان لە هەفتەی یەکەمی ڕێکەوتندا ئازاد بکرێن.
ئەو ئەندامەی حەماس ڕایگەیاندووە کە پێشنیارەکەی میسر ئەوەیە کە ئاگربەستێکی کاتیی 45 ڕۆژە لە بەرامبەر گەیاندنی خۆراک و خانووی کاتی بۆ خەڵکی غەززە، واژۆ بکرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە شاندی دانوستانکاری حەماس لە قاهیرە لەوەی کە پێشنیارەکەی میسر داماڵینی چەکی خۆڕاگریی لەخۆگرتووە، تووشی سەرسوڕمان بووە.
ئەو ئەندامەی حەماس ڕایگەیاندووە کە هیچ دانوستانێک لە سەر چەکی خۆڕاگری ناکرێت و بە لای حەماسەوە ئەمە هێڵی سوورە.
ڕاشیگەیاندووە کە حەماس جەختی لەوە کردووەتەوە کە چەکی خۆڕاگری، مافی سەرەکیی گەلی فەڵەستینی و هیچ قسە و باسێک هەڵناگرێت./.