بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ نیازی تەرمەزی ڕایگەیاند کە بازرگانیی کاڵا لە نێوان پاکستان و ئیمارات لە ساڵی دارایی 2023 – 2024 گەیشتە ڕێژەی 8 ملیار و 410 ملیۆن دۆلار، بە جۆرێک کە پشکی هەناردەی پاکستان بە لە سەدا 41.6 بەرزبوونەوە گەیشتە 2 ملیار و 80 ملیۆن دۆلار. لە کاتێکدا کە هاوردەی لە ئیمارات بە لە سەدا 14.45 دابەزین گەیشتە 6 ملیار و 330 ملیۆن دۆلار.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە بەشی خزمەتگوزاریش، کۆی ئاڵوگۆڕەکان گەیشتە 2 ملیار و 560 ملیۆن دۆلار و ئەمەش پیشاندەری بەرزبوونەوەی ساڵانەی لە سەدا 20.54 بووە.
باڵیۆزی پاکستان ڕایگەیاند کە ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لە گەڵ ئیمارات لە ساڵی دارایی ڕابردوو بە گشتی 10 ملیار و 900 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاندووە./.